سەردێر

لیژنەی بینینی مانگ جەژنی قوربان دیاری دەكات

خەڵك-
لیژنەی بینینی مانگی كۆچی بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی (زولحجە) دەدات و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دیاری دەكات.

دیوانی وەقفی سوننی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی كۆچی داوا لە هاووڵاتیان دەكات ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە لەكاتی خۆرئاوابووندا چاودێری هیلالی مانگی (زولحیجە) بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی بینینی هیلالی مانگی (زولحیجە)دا پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07707636491)ەوە بكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەگەڵ دەستپێكی مانگی (زولحیجە)ی كۆچی، ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان یەكلایی دەبێتەوە.

لای خۆشیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تەنیا وڵاتی سعودیە جەژنی قوربان بۆ ھەموو جیھان دیاری دەکات.

وتیشی، “سعودیە ئێوارەی رۆژی چوار شەممە ٢٩ ⁄ ٦ بریاری کۆتایی دەدات و مانگی زولحیجە دەست نیشان دەکات، ھەر ئەوکاتەش، وەستان لەکێوی عەرەفە و ڕۆژی جەژن دیاری دەکات”.