سەردێر

پەكەكە كوژرانی 12 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

خەڵك-

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، كە ١٢ سەربازی توركیا كوژراون و كامێرایەكی حەراری تێكشكێنراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بۆ سڵاوكردن لە ڕۆژی فیداییبوونی ٣٠ی حوزەیران هێزەكانمان بە گیانی فیدایی ئاپۆیی لە سەر هێڵی زیلان چالاكییان درێژەپێدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی چالاكییەكانی هێزەكانماندا كە بە شێوەیەكی قارەمانانە شەڕ دەكەن، ١٢ چەكداری سوپای توركییا كوژران و ٤ چەكداریش برینداربوون و سیستمێكی كامێرای حەراری تێكشكێنرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای تورك بە دەیان جار بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و ١٤ جاریش بە فڕۆكەی شەڕكەر هەرێمەكانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كردووە.