سەردێر

هەمواری یاسای نەوت و غاز پەسەندكرا

خەڵك-

پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای نەوت و غازی پەسەندكرد.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ، هەمواری یاسای نەوت و غازی پەسند كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بە دەنگی 79 ئەندامی پەرلەمان هەمواری یاسای نەوت و غاز پەسەند كرا، بەڵام بەشێك لە فراكسیۆن و پەرلەمانتاران دەنگیان پێنەدا.