سەردێر

هۆشداری لەبەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم دەدرێت

خەڵك-

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت ببێتە پزیشكی خۆی بە پیادەكردنی رێنماییەكان بۆ خۆپاراستن.

هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەرپرسی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەند بن بە رێنماییەكان بۆ خۆپارێزی لە پەتای سكچوون و رشانەوە و كۆلێرا.

لای خۆیەوە رەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند پەتای كۆلێرا جێگیربووە و رێژە بەرز نەبووەتەوە، بەڵام كاریگەری هەر ماوە.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پەتای كۆرۆناشەوە رایگەیاند پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی ئامارەكانی بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان پارێزگاری خۆیان بكەن لە پەتای كۆرۆنا و كۆلێراش.