سەردێر

یەكگرتوو بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانی كرد

خەڵك-

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانی كرد.

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوار شەممە بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانی كرد بەهۆكاری ئەوەی كارنامەی دانیشتنەكە باسی كێشە و گرفتی خەڵكی تێدا نییە.

راشیگەیاند، هەمواركردنی یاسای نەوت و غاز مەبەست لێی پشكەكانی حزبە و جگە لەمە هیچی تر نییە.

دەشڵێت، ئەنجومەنی نەوت و غاز ئەندامێكی بۆ زیاد دەكرێت، ئەم ئەنجومەنە بۆ ماوەی چوار ساڵە راوەستاوە و لە كوردستان یاسا سەروەر نییە، بۆیە رۆژانە هەواڵی دڵتەزێن دەبیستین.