سەردێر

ئاڵای زانكۆی سەڵاحەدین دەهێنرێتە خوارەوە

خەڵك-
بڕیارە ئەمڕۆ ئاڵای زانكۆی سەلاحەدین بهێندرێتەخوارەوە، وەك وەفایەك بۆ دوو مامۆستاكەی زانكۆ كە بەدەستی خوێندكارێك كوژران.

ئەمڕۆ چوار شەممە 29\6\2022 هەردوو كۆلێژی یاساو كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی سەلاحەدین ئاڵای زانكۆكەیان دەهێننەخوارەوە وەك ڕێزێك بۆ ئەو دوو مامۆستایەی بە دەستی خوێندكارێك كوژران.

دوێنێ سێ شەممە دوو مامۆستای زانكۆ لەلایەن خوێندكارێكەوە كوژران بە ناوەكانی د.ئیدریس حەمەخان و د. كاوان ئیسماعیل، ئەو ڕووداوە كاردانەوەی لێكەوتەوەو بەچەندین شێواز ئیدانە كرا.