سەردێر

مین بەشوانێکدا دەتەقێتەوە و گیان لەدەستدەدات

خەڵک-

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی علی میر سەر بە ناحییەی قۆرەتو مین بە هاووڵاتییەکدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.

مقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی علی میر سەر بە ناحییەی قۆرەتو تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (عەبدوڵڵا هاشم محەمەد ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەنەتەوەی عەرەبە و  شوان بووە لەو کاتەدا دەستکاری مینی کردوە و پێیدا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەشڵێت، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیسی قۆرەتووش چوونەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەوەی ئەوگوندە سەرسنوری هەرێمی کورستانە گومان دەکرێت ئەو مینە کۆن بێ و بۆ سەردەمی ڕژمی بەعس بگەڕێتەوە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان