سەردێر

ڕوسیا ژێرئاوگەڕێكی ئەتۆمی تاقیدەكاتەوە

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بواری پیشەسازی سەربازی ڕوسی ڕایدەگەیەنێت، شارەزایانی ڕوس دەستییان كردووە بە تاقیكردنەوەی ژێرئاوگەڕێكی نوێی ئەتۆمی مووشەكی.

سەرچاوەكە لە 26ی ئەم مانگەدا بە ئاژانسی (تاس)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە”ژێرئاوگەڕی كراسنۆیارسكی ئەتۆمی مووشەكی ڕوسی نوێ‌، لە جۆری Yasen-Mی كارگەی سیڤماشە و بەرەو دەریای سپی ڕەوانەكراوە بۆ مەبەستی تاقیكردنەوەی”.

بە وتەی سەرچاوەكە”لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا ئامێرەكانی نێو ژێرئاوگەڕەكەش تاقیدەكرێنەوە، بە هەمان شێوە شارەزایان توانای كراسنۆیارسك تاقیدەكەنەوە لەڕووی جوڵە و گەڕان لەنێو ئاودا، تەئكید لە هاوتاكردنی ئەو تایبەتمەندیانەش دەكەنەوە كە لە پرۆژەی دیزاینەكەیدا ڕاگەیەندرا”.

ڕوسیا لە ساڵی 2014 دەستیكرد بە پەرەپێدانی ژێرئاوگەڕی K-571 “كراسنۆیارسك” لە كارگەی سیڤماش، لە چوارچێوەی پرۆژەی حكومی 885М، بۆ یەكەمجاریش لە ساڵی 2021دا خستییە نێو دەریاوە.

ژێرئاوگەڕە پەرەسەندووەكانی Yasen-M كە لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی حكومیدا دروستكران، مووشەكەكانی كالیبەر و ئۆنێكسی باڵدار و دوورمەودا هەڵدەگرن بە سیستمی مووشەكی “تسیركون”ی دژی كەشتی جەنگی، بە هەمان شێوەی تۆربیدی دژ بە ژێرئاوگەڕ و كەشتی تێدایە بە عەیارەی 533 ملم.

ئەم ژێرئاوگەڕانە بەبڕی 13800 تەن توانای لابردنی ئاویان هەیە، تواناشیان هەیە بە قوڵایی 600 مەتر بچە چێر دەریاوە، وێڕای هەیكەلەكەی كە لە ماددەیەكی وەها تایبەت دروستكراوە كە كەمترین ژاوەژاو لەكاتی جوڵەدا دروستدەكات، ئەمەش یاریدەر دەبێت بۆی، تا بە ئاسانی خۆی لە كەشتی و ژێرئاوگەڕەكانی دووژمن بشارێتەوە.