سەردێر

ڤیدیۆی كاتی كوژرانی یەكێك لە مامۆستاكانی هەولێر بڵاوكرایەوە

خەڵك-

لە ڕووداوەكەی ئەمڕۆی زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر دوو مامۆستا بە ناوی (د.كاوان ئیسماعیل، ڕاگری كۆلێژی یاسا) و (د.ئیدریس عیزەت، مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری) لەلایەن خوێندكارێكەوە كوژران.

بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە، 28-06-2022، خوێندكارێكی زانكۆی سۆران “دوای فەسڵكرانی لە زانكۆ ” و “تۆماركردنی داوا لەسەری لەلایەن د. نیشتمان، مامۆستای زانكۆی سۆران، كە سووكایەتی پێ‌ كردووە”، چۆتە زانكۆی سەلاحەدین و لەوێ هێرشیكردۆتە سەر راگری كۆلێژی یاسای زانكۆكە و پاسەوانێك “بەهۆی ئەوەی لەو زانكۆیە وەرینەگرتووە”، هەردووكیان برینداربوون و دواتر راگری كۆلێژی یاسا گیانی لەدەستدا.

دواتر ، تۆمەتبارەكە هێرشی كردۆتە سەر ماڵی د. نیشتمان، كە ساڵای لێكردووە لە دادگا، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆی لەوێ‌ نەبووە د. ئیدریس عیزەت-ی هاوسەری، كە مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەدین-ە كوشتووە.

لە ئێستادا ڤیدیۆی كاتی هێرشكردنە سەر ماڵی د. نیشتمان و د. ئیدریس بڵاودەكرێتەوە، كە چۆن تۆمەتبار تەقە لە د.ئیدریس دەكات و دەیكوژێت.