خەڵك-
سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی باس لە هەوڵی لایەنە دەرەكییەكان دەكات بۆ كۆتایی هێنان بە پرۆسەی سیاسی لە عیراق، جەختیش لەسەر بەردەوامبوونی سیستمی سیاسی و چاكسازییەكان دەكات “بەبێ ئاوڕدانەوە و گوێگرتن لە هەندێك لێدوانی نادروست و بێ سود”.
كەریم زغەیر بدێری، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەوەی باس لە بەسەرچوونی ماوەی سیستمی سیاسی ئێستا دەكات، بەهەڵەدا چووە و خوێندنەوەی نییە، یان ئەجێندای دیاریكراوی لەپشتەوەیە”.
بە وتەی بدێری”ئەم سیستمە سیاسییە لەسەر قوربانیدانی چەندان ساڵەی پێش ڕوخانی ڕژێمی بەعس و دواتر قوربانی هەزاران شەهید و بریندار بنیاتنراوە، بۆیە ناكرێت بەو شێوەیە كۆتایی بێت كە خواستی دەرەكی دەیەوێت”.
ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت:”هەندێك لایەنی ناسراو و گڵاو هەوڵ بۆ نانەوەی ئاژاوە و ڕوخاندنی سیستمی سیاسی دەدەن، لەپێناو تێكدانی وڵات و سەپاندنی هەژموونی دەرەكی”.