سەردێر

گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی مانگی 6 كرا

خەڵك-
وەزارەتی دارایی هەرێم دوای ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی 6، گۆڕانكاری لە خشتەكەدا كرد و خانەنشینی پێشمەرگەی بۆ زیادكرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خستەی مووچەی مانگی 6ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوەكان و خانەنشینانی مەدەنی و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكە، لە ماوەی یەك هەفتەدا لە 30ی حوزەیران تا 7ی تەمموز مووچە دابەش دەكرێت، بەڵام لە خشتەكەدا مووچەی خانەنشینانی سەربازی (پێشمەرگە)ی تێدا نەبوو.

دوابەدوای پەیامی هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەواڵی میدیاكان، وەزارەتی دارایی گۆڕانكاری لە خستەی مووچە كرد و مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی بۆ خشتەكە زیادكرد و بڕیار درا لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم لە ڕۆژی پێنج شەممە 7-7-2022 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەش بدرێت.