سەردێر

بەرهەم ساڵح وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە

خەڵك-
دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، بەرهەم ساڵح-ی تۆمەتبار كرد بە واژۆنەكردن لەسەر یاسای “بەتاوان ناساندنی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل”، سەرۆك كۆمار وەڵامی ئەو تۆمەتە دەداتەوە و دەڵێت: “هیچ تێبینییەكی لەسەر یاساكە نەبووە”.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، “زۆر زۆر جێگەی شەرمەزارییە ئەوەی ناوی سەرۆك كۆمارە (بەرهەم) ڕەتی كردۆتەوە واژۆ بكات لەسەر یاسای (بەتاوان ناساندنی ئاسایی كردنەوە) و زۆر عەیبە گەل سەرۆكێكی هەبێت لەگەڵ ئاسایی كردنەوە بێت و نیشتمانی نەبێت و لەپاڵ ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بێت”.

سەدر وتوشیەتی، “خۆم بێ بەری دەكەم لەو تاوانە لەبەردەم خوا و گەلی عێراق و بەداخەوە بۆ كاندید كردنی بۆ سەرۆك كۆمار لە ڕابردوو و داهاتووشدا”.

لای خۆشیەوە، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە وەڵامی ئەو پەیامەی سەدردا ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار هیچ تێبینییەكی لەسەر یاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە و یاساكە لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوكراوەتەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “سەرۆكایەتی كۆمار پێشتر ڕەشنووسی یاسای (بەتاوان كردنی ئاساییكردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی)ی پێگەیشتبوو، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی دەركردن و پەسەندكردنی و بەپێی ئەو میكانیزمە یاسایی و دەستووریانەی، كە سەرۆكایەتی كۆمار پەیڕەوی دەكات، نێردرابوو لە كۆمار بۆ ئەو یاسایانەی، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەركرابوون، و جەنابی سەرۆكی كۆمار دكتۆر بەرهەم، رێنمایی كرد مامەڵە لەگەڵ ئەم یاسایەدا بكرێت بەو شێوەی كە ئەنجومەنی نوێنەران ناردوویەتی بەبێ هیچ تێبینییەك و بڵاوكرایەوە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی لە 20ی حوزەیرانی 2022 بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، هەڵوێستی سەرۆكی كۆمار، دكتۆر بەرهەم ساڵح، وەك ناسراوە، هەڵوێستێكی پتەو و پشتیوانییە بۆ دۆزی فەلەستین و گەیشتن بە مافە ڕەواكانی تەواوی گەلی فەلەستین و ڕزگاركردنی زێدی خۆیان لە داگیركاریی قەوارەی زایۆنی، ئەوەش دووپات كراوەتەوە چەندین جار لە پێگە نێودەوڵەتی و نیشتمانییەكان و لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.

May be an image of ‎1 person and ‎text that says '‎مقتدى السيد محمد الصدر @Mu_AlSadr بسمه تعالى من المخجل جداً جداً..أن يرفض ما يسمى برئيس جمهورية :العراق (برهم) التوقيع على قانون تجريم) .(التطبيع فيكون من المعيب على الشعب أن يكون رئيسهم تطبيعياً وغير وطني بل تبعي للغرب أو الشرق وإني أبرأ من جريمته هذه أمام الله وأمام الشعب العراقي وأأسف لترشيحه لمنصب الرئاسة سابقاً ولاحقاً مقتدى الصدر 28/6/2022‎'‎‎