سەردێر

كەركوك، یەكەم حاڵەتی مردن بە كۆلێرا تۆماركرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق، تۆماركردنی 17 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە كۆلێرا و یەكەم حاڵەتی مردنیشی لە كەركوك بەهۆی نەخۆشییەكەوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاتد”لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 حاڵەتی تووشبوونی نوێی كۆلێرای تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بۆ ساڵی 2022 گەیشتە 76 حاڵەت”.

بە وتەی سەیف بەدر”ئەمڕۆ لە پارێزگای كەركوك، یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆلێراوە تۆماركرا”.