سەردێر

چوار ڕووداوی هاتووچۆ لە گەرمیان ڕوویاندا

خەڵك-

لە چوار ڕووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆردا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان 5 كەس بریندار بوون و لێكۆڵینەوە لەڕووداواكان دەستی پێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە قەزای كەلار 4 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا، كە تیایاندا 5 كەس بریندار بوون.

ڕووونیشی كردۆتەوە، روِوداوی یەكەم لە نزیك گوندی (بەرلوت) ڕوویدا، كە ئۆتۆمبیلێكی جۆری (نیسان ناڤارا) وەرگەڕا و شۆفێرەكەی بریندار بوو، ڕووداوی دووەم لە ناو شاری كەلار ڕێگای پشێنەی شار (حەولی) ڕوویدا، ڕوداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبیلێك لە جۆری ( نیسان ئاڵتیما) و (ماتوڕسكیلێكی سێ تایە) ڕوویدا، تێیدا لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە و سەرنشینێكی بریندار بوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕووداوێكی دیكەی هاتووچۆ لە ناو شاری كەلار ڕوویدا، كە تێیدا ئۆتۆمبێلی (مینی كوپەر تایبەت) كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بەستونێكی كارەبادا و لە ئەنجامی ڕووداوەكە سەرنشینێكی بریندار بوو، ڕووداوی چوارەم لە ڕێگای گوندی (كانی ماسی) ڕوویدا، كە ئۆتۆمبیلێكی لە جوری (نیسان پیك ئاب) وەرگەڕا و شۆفێرەكەی بریندار بوو.

جەختیشی كردۆتەوە، سەرجەم بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران لە كەلار و تیمی هاتووچۆ لێكۆڵینەوەی لەڕووداوەكە دەست پێكردووە.

May be an image of 5 people, people standing, car and roadMay be an image of 8 people, car, road and text that says 'realme Shoton realme C21Y 2022/06/28 11:20 20'May be an image of 1 person and road