سەردێر

پارتی مەرجی بۆ چوونە پاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیاند

خەڵك-
پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات، وەك گەورەترین فراكسیۆن گۆڕانكاری گەورە لە عیراقدا بكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەنگین ڕێكانی، ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری پارتی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”برایان لە گەورەترین فراكسیۆن (چوارچێوەی هەماهەنگی) بەڕێزتان، عیراق و عیراقییەكان پێویستییان بە گۆڕانكارییەكی ڕاستەقینەیە تابيكەن”.

بە وتەی ڕێكانی “وایدەبینم ئێوە داواتان لێبكرێت بیربكەنەوە بەشێوەیەكی نوێ‌ كاربكەن و بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن، بەرنامەیەكی دادپەروەرانە و نیشتمانی، لەو دەمەدا بەرپرسیارێتی لەگەڵ ئێوەدا لەئەستۆ دەگرین، وێڕای دەستەبەركردنی سۆزی چەندان ملیۆن خەڵكی هەژار و ئەو لاوانەی چاویان لە ئایندە بڕیوە”.

پێشتر ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندبوو، مافی هاووڵاتیانی كورد دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا زامن بكرێت، بەپێچەوانەوە نابینە بەشێك لە حكومەت “، ڕەتیشیكردبۆوە تەمەنی حكومەتی نوێ‌ زۆر بخایەنێت.