سەردێر

بۆكان جاف: لەمەودوا بە كامێرای مۆبایل ئینگلیزی بكەن بە كوردی

خەڵك-
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی.

بۆكان حەسەن، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەیت بە كوردی شێوەزاری سۆرانی، ئەویش بە سكان و گرتنی وێنەی پەڕەیەك و دواتریش ئەپلۆدكردنی وەرگێڕان بكەن.

وتیشی، “گرنترین شت، كە چارەسەر كرابێت ئەوەیە كێشەی تێكچوونی فۆنتی كوردی چارەسەر كراوە لە لایەن كۆمپانیای گووگڵەوە”.

بۆكان جاف ئاشكراشی كرد، چاوەڕێ بكەن شتی ناوازەی تریش دەكرێت و بە خێرایی بەشەكانی تریش تەواو دەكەین.

بۆكان حەسەن، كە گەنجێكی شاری هەڵەبجەیە لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ستافێكی هاوڕێی بوونە دامەزرێنەری سیستمی وەرگێڕانی گوگڵ بۆ سەر زمانی كوردی (شێوە زاری سۆرانی) و بەوەش زمانی كوردی لەلایەن گەورەترین سیستمی جیهانی، كە (گووگڵ)ە بە فەرمی ناسێنرا.