سەردێر

ئەو گەنجەی دوێنێ‌ لە دهۆك تەقەی لێكرا گیانی لەدەستدا

خەڵك-
دوای ئەوەی دوێنێ لە نێوجەرگەی شاری دهۆك تەقە لە گەنجێك كرا و برینداربوو، ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای دهۆك گیانلەدەستدانی ئەو گەنجەی ڕاگەیاند.

ئێوارەی دوێنێ لەنێو بازاڕی شاری دهۆك بە دەمانچە تەقە لە گەنجێك كرا بەناوی (ئەیاز سەردار) كە تەمەنی 29 ساڵان بوو، بەوهۆیەوە بە سەختی برینداربوو، دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە، ئەمڕۆش پۆلیسی دهۆك گیانلەدەستدانی ئەو گەنجەی ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، گەنجەكە بە برنەكەی سەخت بوو، ئەو هۆیەی گوللەكە بەر سەری كەوتوبوو.

ئەو گەنجەی پێشتر وەك یوتوبەر كاری كردووە، تائێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە)، هۆكاری كوشتنەكەی لەلایەن لایەنە پەیوەنیدارەكانەوە ڕانەگەیەندراوە.