سەردێر

ئاسایشی بازگەكان لەبارەی دەستگیركرانی بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆ روونكردنەوەی دا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان رایگەیاند بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا تۆمەتباری كوشتنی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین دەستگیر بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ رێكەوتی ٢٨-٦-٢٠٢٢ دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان لە لایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەبوونی تاوانێكی كوشتن لە شاری هەولێر ، دووای گشتاندن لە لایەن بازگەكانمان لە سنوری پارێزگای هەولێر بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا كەسی تاوانبار دەستگیر بكەین رادەستی یاسای بكەین كە تۆمەتبار بووە بە كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆ.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر راگری كۆلێژی یاسا و مامۆستایەكی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین لەلایەن خوێندكارێكەوە لە دوو هێرشدا كوژران.