سەردێر

ئەمریكا كوشتنی رێبەری گرووپێكی تیرۆرستی لە سووریا راگەیاند

 

خەڵك-

سووپای ئەمریكا ئەمڕۆ رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگەی ئیدلب لە باكووری سووریا رێبەرێكی دیاری گرووپێكی توندڕۆی هاوپەیمانی گرووپی قاعیدە بە ئامانج گیراوە.

سووپای ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد هێرشەكە ئەبوو حەمزە یەمەنی رێبەری دیاری گرووپی توندڕۆ كۆمەڵەی پاسەوانانی ئاینی هاوپەیمانی قاعیدەی بە ئامانج گرتووە.

راشیگەیاند بەپێی زانیارییەكان هیچ قوربانییەكان لە ریزی سڤیلەكاندا نییە بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە 27ی حوزەیران جێبەجێكراوە.

دەزگەی بەرگری شارستانی سووریا رایگەیاند پیاوێك كوژراوە پێش نیوە شەو بە مووشەك، تەرمی ئەو پیاوە بۆ دادی پزیشكی شاری ئیدلب راگوێزراوە.

سووپای ئەمریكا دەڵێت گرووپە تیرۆرستییەكانی هاوپەیمانی قاعیدە وەك پاسەوانانی ئاین تا ئێستا هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی.

دەشڵێت چەكدارە هاوپەیمانەكانی قاعیدە سووریا وەك پەناگەیەكی ئارام بەكاردەهێنن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ بەشەكانی دیكەیان لە دەرەوە بۆ پلاندانان.

دڵنیاییشیدا كوژرانی ئەم رێبەرە دیارە ئاستەنگ بۆ توانای قاعید و هێرشەكانی بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەمریكایی و هاوبەشەكانیان و سڤیلەكان لە جیهاندا دروستدەكات.