سەردێر

دەسڕێژی گولە لە راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین كرا

خەڵك-
دەسڕێژی گولە لە راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین كرا.

بەپێی زانیارییەكان، لەنێو زانكۆدا دەسڕێژی گولە لە دكتۆر كاوان ئیسماعیل راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر كراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە ناوبراو برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی كراوە.

بەپێی سەرچاوەیەك هێرشبەرەكە خوێندكارێكی زانكۆكە بووە و باس لە برینداربوونی كارمەندێكی پرسگەش دەكرێت.