سەردێر

وەزارەتی كارەبا: كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەكرێن

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 250 مێگاوات بەرهەمهێنانیان زیاد كردووە، بەمەش كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبن.


ئەمڕۆ دوو شەممە، ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” توانیویانە نزیكەی 250 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد بكەن، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو گوژمەیە بوو كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتەكە دابین كرا”.

لەگەڵ هاتنەبەری وەرزی هاوین و گەرما، داواكاریی لەسەر كارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە زیاد دەبێت، بەڵام وێڕای تێپەڕینی چەندان ساڵ بەسەر بوژانەوەی ئابوری لە هەرێمی كوردستان، تائێستاش دابینكردنی كارەبا بۆ هاووڵاتیان لە ئاستی پێویستدا نییە و خەڵكی گلەیی و گازندەی زۆرییان لە حكومەت هەیە، بەو هۆیەی   نەیتوانییەوە چاكسازییەكی ڕیشەیی لەو كەرتەدا بكات كە بە كەرتێكی گرنگی پەیوەست بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵك، دادەنرێت.