سەردێر

پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای نەوت و گاز دەدات

خەڵك-

پەرلەمانی كوردستان رۆژی چوار شەممە دەنگ دەدات لەسەر هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كوردستان دەكات، بۆ دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە كاتژمێر (1)ی پاش نیوەڕۆ رۆژی چوار شەممە (29ی حوزەران/ یۆنیۆی 2022).

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10)ی خولی بەهارە، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكانی (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان) و پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008) دەبێت.

ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی كوردستان لە حاڵێكدایە تا دێت ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر كەیسی نەوت و غاز خەریكە دەگاتە ئاستی پێكدادانی سەربازی.