سەردێر

دووهەم كۆمپانیای نەوتی لە هەرێمی كوردستان كشایەوە

خەڵك-

دووهەم كۆمپانیای نەوتی ئەمریكایی لە هەرێمی كوردستان كشایەوە و پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێك، كۆمپانیای (شلمبجیر)ی ئەمریكایی كە لە بواری خزمەتگوزاری نەوتی هەرێمدا كار دەكات پابەند بوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە راگەیاند.

لە نوسراوێكدا بۆ وەزیری نەوتی عێراق كۆمپانیای ( شلمبجیر)ی ئەمریكایی كە لە بواری خزمەتگوزاری لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كار دەكات پابەند بوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و مەرجەكانی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە راگەیاند.

چەند رۆژی رابردوو كۆمپانیای (بەیكەر هیوز)ی ئەمریكایی كە لەبواری خزمەتگوزاری نەوتی هەرێمدا كاری دەكرد، بڕیاری كشانەوە دا لە هەرێمی كوردستان.