سەردێر

رێگری لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان کرا بچێتە خورماتوو

خەڵک-

بەرپرسانی ئەمنی عێراق لە بازگەی کەرکووک رێگرییان لە ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان کرد بۆ چوونە ناو قەزای خورماتوو کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەھیدکردنی سەرکردەیەکی تورکمان.

نووسینگەی، ئایدن مەعروف بڵاویکردووەتەوە”دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف بەمەبەستی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەھیدکردنی سەرکردەی تورکمانی، عەلی ھاشم موختارئۆغلو لە خورماتوو، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی عێراقییەوە لە بازگەی کەرکووک رێگریی لە چوونەژوورەوەی بۆ شارەکە کرا”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە”ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە سەردانی کردنی ئایدن مەعروف تەنھا بەمەبەستی ھاوخەمی و دڵنەوایی خانەوادە و خەڵکی شارەکە بووە”.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا هاتووە”وەک نووسینگەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئەم ھەڵوێستە نەشیاو و نادیموکراسیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و ھیوادارین لایەنی پەیوەندیدار لەبارەی ئەو رووداوەوە بەدەنگ بێت و ھەرچی زووە رێککاری یاسایی بەرامبەر بکەرانی رووداوەکە بگیرێتەبەر”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان