سەردێر

رەشەبا کێشە بۆ کارەبای سلێمانی دروست دەکات

خەڵک-

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، رەشەبا زیان بە ژمارەیەک فیدەری کارەبا دەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەو رەشەبا و هەورەبروسکەیەی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە لە ناو شار لە (٤٥ ) فیدەر و ( ١١ ) هێڵی ٣٣ کەیڤی لەکار کەوت، لەدەرەوەی شاریش ( ٥٠ )فیدەرو‎٥ هێڵی ٣٣ کەیڤی کەوتن.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت:”زۆربەیان چاک کراونەتەوە و تیمەکانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەوانەن کە ماون”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان