سەردێر

دوو کەس هاووڵاتییەک بریندار دەکەن و خۆیان رادەستی پۆلیس دەکەن

خەڵک-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر١ی شەوی ٢٥-٦-٢٠٢٢، دوو کەس بە فیشەک کەسێکی دیکە بریندار دەکەن دوای ٨ کاتژمێر لە رووداوەکە خۆیان رادەستی پۆلیس دەکەن.

پۆلیسی راپەرین دەشڵێت:” بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان و وتەی بریندارەکە دەرکەوت کە لەگەڵ دوو کەسەکەی تر کە برینداریان کردووە کێشەیان هەبووە و لێیان بووە بە دەمەقاڵی و لەلایەن یەکێک لە دوو کەسەکە بە چەکی دەمانچە تەقەی لێکراوە و فیشەک بەر قاچی کەوتووە”.

پۆلیس دەشڵێت:”بەیانی ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی ٨ کاتژمێر بەسەر ڕوداوەکە، هەردوو کەسەکە خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕین کرد لە ڕانیە . لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٠٥ /٣١ یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە”.