سەردێر

سەفین دزەیی: دەبێت عێراق رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم مووشەکبارانە

خەڵک-

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەتوندی ئیدانەی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت:” پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم مووشەکبارانە”.

سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” بەتوندی ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم، ئەمە چەندەمین جارە هێرشی تیرۆرستانەی دەکرێتەسەر.”.

دزه‌یی ئاماژەی بەوەشکرد:” پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم مووشەکبارانە”.

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ دەشڵێت:”حکومەتی هەرێم هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵی کرێکارەکان و خەڵکی ناوچەکە”.

ئەوە لە کاتێکدایە،  لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا  سێ جار بە موشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ.

No description available.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان