خەڵک-ئارام سەردار
لەهەولێر پێشانگایەکی تایبەتی وێنەیی لەژێر ناونیشانی “ژیان لەگەڵ بۆمبەکان” کرایەوە و ماوەی ۷ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زەردەشت عوسمان لەپڕۆژەیەکی هوونەری فۆتۆگرافیدا ژیانی ئەو خێزانانە دەخاتەڕوو کەوا ناوچەکانیان بۆمباران کراوە و ماوەی چارەکە سەدەیەکە ژیان لەگەڵ ئەو بۆمبانە بەسەر دەبەن، وێنەی بەشێک لەشەهیدەکانیش خراوەتەڕوو.
لەپێشانگاکە کە وێنەی ژمارەیەک خێزان خراوەتەڕوو لەناوچە جیاوازەکانی کوردستان وەک هەڵەبجە و سەردەشت و عەسکەر و یاخسەمەر و شێخ وەسانان لەبالیسان و ژمارەیەک ناوچەی تر، کە ئەو بۆمبانەی لەوێنەکان دەرکەوتوون بووەتە هۆکاری شەهید و برینداربوونی چەندین کەس لەم خێزانانە، لەهەمان کاتدا بەشێک لەم خێزانانە زۆربەی کات بێ بۆمبەکان ناتوانن بچنە شوێنی تر بۆیە هەروەک مۆزەخانەیەکی جەنگی پاشماوەی بۆمبەکانیان هەڵگرتووە.