سەردێر

عەمار حەكیم: بەشداری حكومەتی داهاتووی عێراق ناكەین

خەڵك-
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند، ئەوان لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا بەشداری ناكەن.

نووسینگەی رۆژنامەوانی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، لەمیانی كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی رەوتەكەیان، جەخت لەوە كراوەتەوە بەشداری لە حكومەتی داهاتوو ناكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لە ئەوەشكراوە، رەوتی حیكمه تەواوی بەرپرسیارێتی قۆناغەكانی رابردوو لە ئەستۆ دەگرێت، بەرپرسیارێتییان پاراستنی خوێنی شەهیدانە.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، كاری داهاتوومان نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییی و نیشتمانییەكانی عێراقه، بۆ ئەوەی حكومەتێكی نیشتمانی پێكبهێنرێت، بتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتیان بكات، هەروەها ببێتە پردی پەیوەندی لە نێوان تاكی عێراقی و حكومەت.

هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی پەڕلەمانی عێراقدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا حكومەتی نوێی عێراق پێكنەهێنراوە و حكوتی ئێستای وڵاتەكە كاربەڕێكەرەو لەسەر بودجەی كابینەی پێشوو بەڕێوە دەچێت، ڕەوتی سەدریش لە پڕۆسەكە كشاوەتەوە.