سەردێر

دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 دەستپێدەكات

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆرانی هەرێم سبەینێ‌ بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت و لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و پێش جەژنی قوربان چەند وەزارەت و دامەزراوەیەك مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكان، كە لە گەنجینەی سلێمانییەوە دەست (خەڵك) كەوتوون، لیستی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران و مووچەخۆران وردبینی بۆ كراوە و چاوەڕێی گەیشتنی پارەن بۆ بانكەكان و بڕیاری وەزارەتی دارایین بۆ دەستكردن بە خەرج كردنی مووچە.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە 3-7-2022 دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 دەستپێبكات و پێش جەژن مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەك دابەش بكرێت.

بە وتەی سەرچاوەكە، “پێش جەژن مووچەی وەزارەتی تەندروستی و دارایی و هێزەكانی پێشمەرگە و فەرمانگە فیدڕاڵییەكان دەدرێت و پێدەچێت مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و شەهیدان و كەسوكاری شەهیدانیش بدرێت”.