سەردێر

كێڵگەی غازی كۆرمۆر مووشەكباران كرایەوە

خەڵك-
كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ ئەمڕۆ هەینی مووشەكباران كرا.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ كێڵگەی غازی كۆرمۆر لەچەمچەماڵ موشەكباران كراوە و ئاگر لە كێڵگەكە كەوتووەتەوە.

ئەوە دووەم هێرشی مووشەكی سەر ئەو كێڵگە غازیەیە لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا كە لەلایەن كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتییەوە بەڕێوەدەبردرێت.