سەردێر

وردەكاری كوژرانی سەركردەكەی پەكەكە لە سنوری سلێمانی

خەڵك-
مێدیای فەڕمی توركیا وردەكاری كوشتنی سەردەیەكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەی لەسنووری سلێمانی راگەیاند.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆی فەڕمی توركیا بڵاویكردەوە بەرپرسێكی باڵای پەكەكە بەناوی دەلال عەزیزئۆغڵو لە ئۆپەراسیۆنێكی میتدا لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان كوژراوە.

ئەو سەركردەی پەكەكە بە (هەڤاڵ راپەڕین) ناسراوە و بە درۆن لە شاری كەلار كرایە ئامانج و تێیدا فەرهاد دێرك و دوو كەسی تر تیایدا كوژران.

ئاژانسەكەی توركیا بڵاویكردەوە “لە ئۆپەراسیۆنێكی دەزگای (میت)دا لە شاری سلێمانی باكوری عێراق دەلال عەزیز ئۆغڵۆ كە ناوی نهێنی (راپەڕین)ە دوای ئەوەی شوێنەكەی دەستنیشانكرا لە چالاكی خرا”.

هەڤاڵ راپەڕین
لە ساڵی 1992 پەیوەندی بە پەكەكەوە كردووە.
ساڵی 2001 لە برۆكسێل بە ئەندامی ئەنجومەنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان هەڵبژێردراوە .
ساڵی 2013 بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری كەجەكە
2013 بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆنگرەی گەل.
بەرێوەبەری ژنانی پژاك بووە

لەلایەكی دیكەوە لە ماوەی پێشووتردا لە چەمچەماڵ بەرپرسێكی دیكەی پەكەكە كوژرا.

لە ماوەی رابردوودا توركیا ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ سەر پەكەكە لە سنووری پارێزگەی سلێمانی زیادكردووە.

تا ئێستا پەكەكە لەبارەی ئەم هەواڵەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.