خەڵك-
سبەینێ شەممە شەپۆلێكی نوێی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەكات.
دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە، سبەینێ شەممە خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەكات و ئاستی بینین بۆ كەمتر لە هەزار مەتر دادەبەزێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆڵبارینەكە لە ناوچەكانی ناوەڕاست، باكوور و باشووری عێراق دەبێت، پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
هاوكات سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی داوای لە هاووڵاتیانی باشوور و نێوەڕاستی وڵات كرد بەهۆی شەپۆلی چڕی خۆڵبارینەوە نەچنە دەرەوە لە شارەكان.