خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ئیسرائیل خوازیاری تێكدانی پێوەندی نێوان ئێران و توركیایە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل خوازیاری تێكدانی پێوەندی نێوان ئێران و توركیایە كە دوو وڵاتی مسوڵمانن.
راشیگەیاند وەڵامی ئێران بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتیانی وڵاتانی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد تۆمەتەكانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بێ بنەمان و هەوڵی تێكدانی پێوەندی دوو وڵاتی مسوڵمانن.