سەردێر

توركیا كوژرانی بەرپرسێكی پەكەكەی راگەیاند

خەڵك-
مێدیای فەڕمی توركیا كوشتنی سەردەیەكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەی راگەیاند.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆی فەڕمی توركیا بڵاویكردەوە بەرپرسێكی باڵای پەكەكە بەناوی دەلال عەزیزئۆغڵو لە ئۆپەراسیۆنێكی میتدا لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان كوژراوە.

ئاژانسەكە وردەكاری زۆرتری دەربارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە لە ماوەی پێشووتردا لە چەمچەماڵ بەرپرسێكی دیكەی پەكەكە كوژرا.

لە ماوەی رابردوودا توركیا ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ سەر پەكەكە لە سنووری پارێزگەی سلێمانی زیادكردووە.

تا ئێستا پەكەكە لەبارەی ئەم هەواڵەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.