خەڵك-
گرووپی فەرهەنگی و هونەری “دیلانی ورمێ” لە فێستیڤاڵی فۆكلۆری “بارسێلۆنا” ی ئیسپانیا لە نێو 18 گرووپدا، توانی پلەی دووهەم و دیپلۆماسی شانازی وەربگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فێستیڤاڵی فۆلكلۆی ” sea sun” لە بارسێلۆنای ئیسپانیا بەڕێوە چوو و گرووپی فەرهەنگی و هونەری دیلانی ورمێ توانی لە نێو 18 گرووپدا، پلەی دووهەم و دیپلۆمی شانازی فێستیڤاڵەكە وەربگرێت.
گرووپی فەرهەنگی و هونەری دیلانی ورمێ هاوینی ساڵی ڕابردووش دوو پلەی یەكەمی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی هەڵپەڕكێی فۆلكلۆر و مۆسیقا لە ئەمریكا و ئۆسترالیا وەدەست بهێنێت.
فێستیڤاڵی مەیامی ئەمریكا لەژێر ناوی “دڵبەریی ئەمریكی” و فێستیڤاڵی ئۆسترالیا كە لە سیدنی بەڕێوە چوو لە ژیر ناوی “لە ژێر ئاسمان ئۆسترالیا” بوو و لە هەر دوو فێستیڤاڵەكە گرووپی فەرهەنگی و هونەری دیلانی ورمێ پلەی یەكەمی لە بەشی هەڵپەڕكێ فۆلكلۆر و مۆسیقا وەدەست هێنا.