سەردێر

داواكاری بۆ بینینی ئۆجەلان بەرزكرایەوە

خەڵك-

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئویساڵ، مەزڵوم دینچ و جەنگیز یورەكلی سەردانەكەیان ئەنجامدا.

پارێزەران داوایان كرد لەگەڵ موەكیلەكەیان عەبدوڵا ئۆجالان دیدار ساز بكەن كە ١٥ مانگە هیچ هەواڵێكی نازانن. سەردانەكە بۆ لای داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی ئەنجامدرا.

پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان هەفتانە دوو جار سەردای ئەو دامەزراوانە دەكەن و داواكارییەكانی دیدار بە شێوەیەكی سیستماتیك بێوەڵام دەهێڵرێنەوە.

جار جار دوای چەند مانگ رادەگەیەنرێت كە دیدارەكان قەدەغە كراون و ئەوەش وەك پاساو نیشان دەدرێت.

لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ سەرۆكایەتی دەستەی دیسپلینی ئیمراڵی باسی لەوەكردبوو كە بۆ سێ مانگ دیداری ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەكەی قەدەغە كراوە.

قەدەغەی دیدار لەگەڵ بنەماڵە لە رووی تیۆرییەوە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ كۆتاییهاتبوو، بەڵام سەردانەكان بۆ دیدار بێ وەڵام هێشترابوونەوە.