سەردێر

هەدەپە: كێشەی كورد لە توركیا بووە بە كەلاوە

خەڵك-
وتەبێژی هەدەپە ئەبرو گونای رایگەیاند دەوڵەتی توركیا لەبەر ئەوەی پرسی كوردی چارەسەرنەكردووە وەك كەلاوەیەكی لێهاتووە و بە هێشتنەوەی كورد لە دەرەوەی كایەی سیاسی پرسەكە چارەسەر نابێت.

ئەبرو گونای لە ناوەندی گشتیی هەدەپە له كۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دەرفەت هەیە كێشەی كورد بە رێگە و شێوازی دیموكراتیك چارەسەر بكرێت “تاكە چارەسەری ئەو كێشەیە رێگە و شێوازی دیموكراتیكە. بۆ ئەوەش ئەوەی پێویستە بگۆڕدرێت مێشك و بیركردنەوەیە “.

گونای وتی، ” لە دۆخی ئێستای توركیا كە ئەو كێشەیەی چارەسەر نەكردووە، بە هەموو دامەزراوەكانیەوە گۆڕدراوە بۆ كەلاوە و وێرانەیەك”.
وتیشی: ” ئەگەر لە سەدەی دووەمدا توركیا ببێتە كۆمارێكی دیموكراتیك و ئاشتی دەستەبەر بكرێت، گەورەترین كلیلەكەی چارەسەركردنی پرسی كوردە بە رێگەی دیموكراتیك. “.

ئەبرو گونای وتی، “بە خستنەدەرەوەی كوردان لە كایەی سیاسی پرسی كورد چارەسەر ناكرێت، خۆی لە خۆیدا چارەسەریش نەبووە”.