خەڵک-
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان ئاماژە بەوەدەکات ئەگەر کەسێک پێکەوە توشی هەردوو نەخۆشیی کۆرۆنا و کۆلێرا بێت ئەوا نیشانەکانی زۆر زیاتر دەبێت و چارەسەرکردنیشی وریایی زیاتری دەوێت.
د. هێرش حەیدەر، پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان دەڵێت، کاتێک (کۆ)ییەکان کۆدەبنەوە، واتا کۆلێرا و کۆڤید لە هەمان نەخۆشدا نیشانەکانی زۆر زیاترە وەک ئەوەی بە تەنها یەکێکیانی هەبێت.
ئەو پزیشکە دەشڵێت، ئەو کاتە نەخۆشەکە چارەسەرکردنیشی وریایی زیاتری ئەوێت.