خەڵک-
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند، دوو کۆمپانیای دەرمانیان بەھۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان داخران.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە زنجیرەی گەڕان و بەدواداچوونەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە مەبەستی ئاگاداربوون و چاودیریکردنی کۆمپانیاکانی ھاوردەکردنی دەرمان و پابەندبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانی KMCA، سەردانی چەند کۆمپانیایەکی دەرمان کرا، بەھۆی سەرپێچیکردن دوو کۆمپانیا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستخۆشی لە چەند کۆمپانیایەک کرا بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان و پابەندبوونیان بە گشت مەرج و ڕێکارە یاساییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەجێھێنانی ئەرک و کارەکانیان بە شێوەیەکی ڕێک و زانستیانە.