خەڵک-
پارێزگای هەولێر رەتیدەکاتەوە کەسێک لە گەرەکى خانەقا، لە گەڕەکێکی هەژارنشینی شاری هەولێر موەلیدەکەی لێداگیرکرابێت و مافى خاوەنداریەتى پێشێلکرابێت و دەڵێت:”هەموو ئەوەى ئەو کەسە دەیڵێت بوختانە و دوورە لەڕاستی، ئەو کەسە کە پێشتر کارپێکەرى مولیدەى ئەو گەرەکە بووە، چەندین جار بەهۆى سەرپێچى و نەدانى کارەبا و بڕینى کارەبا لەسەر هاولاتییان و دروستکردنى گرفتی زۆر بۆیان، لەلایەن هاوڵاتیانی ئەوگەڕەکە سەدان سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە.”
پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت:” دواى ئەوەى کەسێک گوایە مولیدەکەى لە گەرەکى خانەقا، کە گەڕەکێکی هەژارنشینی شاری هەولێرە لێداگیرکراوە و مافى خاوەنداریەتى پێشێلکراوە، هەموو ئەوەى ئەو کەسە دەیڵێت بڕو بوختانە و دوورە لەڕاستی، ئەو کەسە کە پێشتر کارپێکەرى مولیدەى ئەو گەرەکە بووە، چەندین جار بەهۆى سەرپێچى و نەدانى کارەبا و بڕینى کارەبا لەسەر هاووڵاتییان و دروستکردنى گرفتی زۆر بۆیان، لەلایەن هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە سەدان سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:”ئەو کەسە لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر و قائیمقامیەتى ناوەند چەندین جار ئاگادارکراوەتەوە و ئیجرائاتى یاسایی لەگەڵ کراوە و بەڵێنامەى لێوەرگیراوە کە جارێکى تر دووبارەیان نەکاتەوە، بەڵام سوودى نەبووە لەگەڵی و نەک دووبارە و بگرە چەندان بارەى کردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەک پابەندى بڕیار و ڕێنمایەکان و دەستهبەرکردنى مافى هاووڵاتییان نەبووە، ئەوە جگە لەوەى ئەو کەسە خۆى کەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێنە، چەندین جاری دیکە لەلایەن دادگاوە بەبڕیارى دادوەر بەتۆمەتى دیکە دەستگیرکراوە، هەربۆیە لە ئێستادا مولیدەکەى گەڕەکى خانەقا لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر بەڕێوە دەبرێت”.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لێرەوە بۆ ڕایگشتى ڕایدەگەیەنین، لەلاى ئێمە 400 ماڵە هەژارى گەڕەکێک لەکەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێن گرنگترە، کە هەمیشە مایەى سەرئێشە و نانەوەى گرفت بووە بۆ هاووڵاتیانى ئەم گەڕەکە و لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلییەکانى شارى هەولێر.
پارێزگای هەولێر داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات و دەڵێت:” پێویسته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ن و بۆ خستنه ڕووی ڕاستی ئه‌و بابه‌ته بفه‌رموون بڕۆن خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که به قسه بێنن، ئینجا ڕاستیه‌کان زێتر ده‌رده‌که‌وون”.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جارێکی‌تریش جەختدهکهینهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی زه‌مینه خۆشکردن بۆ کار‌و که‌سابه‌تی کاسبکاران، به‌ڵام خه‌ڵک و هاووڵاتییان سه‌نته‌ری کاری ئێمه‌ن و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له گیرفانی چه‌ند که‌سێک گرنگتره‌و ڕۆژانه‌ش هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ک پێشلکاری مافی هاوڵاتیان بکات سزای یاسایی ده‌ده‌ین.