سەردێر

وێنە..مریشكی برژاو و ماسی شاهانه‌ی داخرا

خەڵک-

سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری لیژنه‌كه‌ مریشك برژاو و ماسی شاهانه‌ داده‌خات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌ختیار فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای سكچون و رشانه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان چڕتركردوه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانانه‌‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ مریشكی برژاو و ماسی شاهانه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ پابه‌ندی ‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن نییه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رپێچییه‌كانی دیكه‌ی مریشكی برژاو و ماسی شاهانه،‌ پێكهاتوه‌ له‌ ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كانی له‌ نزیك ده‌ستشۆر و ته‌والێته‌كان و به‌خێوكردنی كۆتر و هه‌بونی پاشه‌ڕۆی كۆتره‌كان له‌ چێشتخانه‌كه‌دا و ئه‌و شیشانه‌ی بۆ مریشك و ماسی برژادن به‌كاریهێناوه‌، به‌هۆی نه‌شۆردن و خاوێن نه‌كردنه‌وه‌یان ژه‌نگی كردوه‌ و شیاوی به‌كارهێنان نییه‌، چونكه‌ ژه‌نگ له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌نیشێت و ده‌بێته‌ هۆی تووشبوونی كه‌سه‌كه‌ به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

دەشڵێت، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی مریشكی برژاو وماسی شاهانه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

May be an image of text that says 'TESSA ESSA Shot 1Q00 Neo AI Triple Camera 2022.06.2315.52 06.23 52'

May be an image of indoor

No photo description available.No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.