سەردێر

چوارچێوەی هەماهەنگی: حكومەت پێكدەهێنین و نرخی دۆلاریش دادەبەزێنین

 

خەڵك-
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، دەبینە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی و حكومەت پێكدەهێنین و نرخی خەرجی دۆلاریش دادەبەزێنین.

ئەمڕۆ پێنح شەممە، عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەوڵی پێكهێنانی حكومەت دەدەین، بەو پێیەی چوارچێوەی هەماهەنگی بووە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی، لەئێستاشەوە كاردەكەین بۆ ئەوەی نرخی خەرجی دۆلار بگێڕینەوە بۆ نرخی پێشووی و كۆتایی بە دژایەتیكردنی هاووڵاتی بهێنین لەڕووی دەستبەركردنی بژێوی ژیانی”.

هەر لەو بارەیەوە ئەحمەد عەوادی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند”لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پێكهێنانی حكومەت بەبێ‌ هیچ ئاستەنگێك ڕادەگەیەنین”، ئاماژەی بە كۆتایی هاتنی حاڵەتی چەقبەستنی سیاسیش كرد لەدوای دانانی جێگرەوەكان بۆ فراكسیۆنی سەدری.
بە وتەی عەوادی”هێزە سیاسییەكان چوونە قۆناغێكی سیاسی نوێوە، دوای تەواوكردنی كەمی ژمارەی پەرلەمانتاران و دەركەوتنی دەستەواژەكانی تەوافوقی سیاسی هەمەلایەنە”.