خەڵك –
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج ورێنماییەكانی كاركردن و پیس بوونی ئاوی بەكارهێنانی، كۆشكی پرتەقاڵی لە گەڕەكی سەرچنار داخرا .
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەكانی لیژنەكان بۆ رێگریكردن لە زیاتر تەشەنەسەندی پەتای سكچوون و رشانەوە و بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەكانی تەندروستی و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لیژنەكە كۆشكی پرتەقاڵی داخست.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پاش پشكنین وبەدواداچوون بۆ ئەو ئاوەی لەدروستكردنی ساردەمەنیی و شیرینییەكان بەكاری دەهێنێت دەركەوتووە ئاوەكە پیسە و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كۆشكی پرتەقاڵ دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
لەكاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.