خەڵك –
دەستەی وەبەرھێنانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕاگرتنی بەمەبەستی فراوان كردنی سیستەمەكەی لە ئێستادا فۆرمی كرێنشینان فراوان و خێراتر كراوە ئێستاش كارایە.
دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەھۆی داواكارییەكی زۆر، لە دوو رۆژی رابردوو كار لەسەر فراوانكردن و خێراكردنی سیستەمی پڕكردنەوەی فۆرمەكە كرا.. ھاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە ، فۆرمی كرێنشینان فراوان و خێراتركراوە ، ئێستاش كارایە.
دەستەی وەبەرھێنانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاشكراشیكردووە، كە لە ڕۆژی ١٧ تاوەكو ٢٣ی حوزەیران ، ٦٤ ھەزار و ٥٤٦ كەس ناویان تۆماركراوە.