سەردێر

دواجار پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ دەكرێت

شەمەندۆفێرەكە دەخرێتەگەڕ

خەڵك-
ساڵانێكە باس لە دروستكردنی هێڵی شەمەندۆفێر و هێڵی ئاسنین دەكرێت لە هەرێمی كوردستان، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی هێڵی ئاسنین دەخەنە قۆناغی جێبەجێكردنەوە، ئاماژە بە جێبەجێكردنی 65 پرۆژەی رێگەوبانیش دەكات لەماوەی كابینەی نۆیەمدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” لە كابینەی نۆیەمدا 60 پڕۆژەی بواری ڕێگەوبان جێبەجێكراون كە نزیكەی هەزار و 200 كیلۆمەتر پڕۆژەی بواری ڕێگەوبان بووە و پڕۆژەی هێڵی ئاسنینیش دەخەنە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و گرێبەستی تایبەتی بۆ ئەنجامدراوە”.

بە وتەی دانا عەبدولكەریم:”زیاتر لە 9 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون تەواودەكرێن و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێن، سندوقی نیشتەجێبوونیش كارادەكرێتەوە و حكومەت ڕێنمایی نوێ لەو بارەیەوە دەردەكات”.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ردەڵێت:”پێشنیازكراوە مانگانە 10 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ پڕۆژەكانی ڕێگەوبان تەرخانبكرێت”.