سەردێر

بەرپرسێكی پێشوو: یەكێتی ئەوروپا نامێنێت

خەڵك-
ئیگۆر دودون، سەرۆك كۆماری پێشووی مۆڵدۆڤا ڕایدەگەیەنێت، مۆڵدۆڤا دەبێتە كاندید بۆ چوونە نێو یەكێتی ئەوروپا، بەڵام لەماوەی چەند ساڵێكی كەمدا یەكێتی ئەوروپا نامێنێت.

دودون بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”لەوبڕوایەدام مۆڵدۆڤا ببێتە كاندید بۆ بوون بە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، پێموایە دەسەڵاتداران زانیارییەكان لەبارەی ڕۆژە مێژووییەكە ئامادە بكەن، لەوبڕوایەنیم مۆڵدۆڤا بەمزوانە ببێتە بە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، ئەگەریش هەیە یەكێتی ئەوروپا لەماوەی پێنج ساڵ یان دە ساڵی داهاتوو نەمێنێت”.

بە وتەی سەرۆك كۆماری پێشووی مۆڵدۆڤا”حكومەتی سەر بە ئەوروپا لە بولگاریا لەسەركارلابرا، تەنگژەی سیاسی لە وڵاتانی تر دروست دەبێت، بۆیە حكومەتەكانی تر بە هەمان شێوە دووچاری ڕووخان دەبنەوە”.

پێشتر ئۆرسۆڵا فۆن دێر ڵاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپایی ڕایگەیاندبوو، كۆمسیۆنی ئەوروپا ڕاسپاردەی هەیە، تا هەریەك لە مۆڵدۆڤا و ئۆكراینا كاندید بكرێن بۆ هاتنەناوەوە بۆ یەكێتی ئەوروپا، بڕیاری بەخشینی ئەندامێتی یان ڕەتكردنەوەی ئۆكراینا و مۆڵدۆڤا و گورجستان لەلایەن سەرۆكەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاوە دەبێت لە لوتكەی كۆبوونەوەكانی برۆكسل لە 23 و 24ی حوزەیران، لەگەڵ ڕەچاوكردنی ڕاسپاردەی كۆمسیۆنی ئەوروپایی.