سەردێر

تەندروستی عیراق؛ توشبوون بەكۆرۆنا لە 24ی كاتژمێری ڕابردوودا هەزار كەسی تێپەڕاندا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1061 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 249 كەسیش چاكبوونەتەوە و حاڵەتێكی مردنیش بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7 هەزار و 503 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1061 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 19 حاڵەت و هەولێر 123 حاڵەت و دهۆك 46 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 249 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 6 و هەولێر 16 كەس و دهۆك 11 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هیچ حاڵەتێكی گیان لە دەستدان بە پەتاكە تۆمارنەكراوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 25229 كەس.

لا يتوفر وصف للصورة.