سەردێر

هەپەگە؛ 5 سەربازی سوپای توركیا لە چالاكیەكدا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی سوپای توركیا بێ پسانەوە بۆ گۆڕەپانەكانی بەرخودانی هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا بەردەوامن و چالاكی تیمە گەڕۆكەكانی گەریلاش بەردەوامە و لە چالاكیەكدا 5 سەربازی سوپاش كوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، گۆڕەپانەكانی بەرخودانی هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا ٢ جار بە هەلیكۆپتەر، ١١ جار بە فڕۆكەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا بۆردومان كراون و تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانەكانی بەرخودانیش ١٧ جار بە تەقەمەنی بۆردومان كراون و لە چالاكی تیمە گەڕۆكەكانیاندا 5 سەربازی سوپاش كوژران.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاكییەكان و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
لەچوارچێوە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
٢٢ی حوزەیران كاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی كۆكەرێ، داگیركەران كە بەرەو پێش دەچوون كەوتنە ژێر چاودێری تیمە گەڕۆكەكانمان. بە نارنجۆك و چەكی سوك لە داگیركەران درا و لە ئەنجامدا ٤ داگیركەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید شاڤاش مەرعەشی جەنگی خابور:
٢٢ی حوزەیران كاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆكەكانمان بە نیشان شكێن لە داگیركەران لە شاخی شەهید چەكداریاندا. لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی:
٢٢ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری تونێلەكانی شەڕی شەهید زەمانی ٣ جار بە تەقەمەنی بۆردومان كران.
٢٢ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تونێلەكانی شەڕ لە شەهید یونس و شەهید یڵدز ٩ جار بە تەقەمەنی بۆردومان كران.
٢٢ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تونێلەكانی شەڕ ٣ جار بە تەقەمەنی بۆردومان كران.
٢٢ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشكەوتی برینداران تونێلەكانی شەڕ بە تەقەمەنی بۆردومان كران.
٢٢ی حوزەیران تونێلەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر جارێك بە تەقەمەنی بۆردومان كرا.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی شەڕ:
٢٢ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی سوڕانەوە.

٢٢ی حوزەیران كاتژمێر ١٩:٣٠ لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا لە بارەگای دەوڵەتی تورك لە كانی ماسییەوە بە كاتیوشا بۆردومان كرا.
٢٢ و ٢٣ ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی بەرخودانی وەرخەلێ، كۆكەرێ، چەمچۆ، سیدا، رێنجبەرئاغا و شاخی هەكاری لەلایەن قەرەقۆڵەكانی سەرەسنوورەوە بە كاتیوشا بۆردومان كران.
٢٣ی حوزەیران گۆڕەپانی كاركەر ٨ جار، گۆڕەپانی گوندی شێلازێ و شاخی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا ٣ جار بە گشتی ١١ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
٢٢ی حوزەیران گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە هەلیكۆپتەری شەڕ بۆردومان كران”.