خەڵك –
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، بە مەبەستی رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود (غش) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی لە 27ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر 6:30 تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان رادەگیرێت .
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەژێر چاودێری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەرداوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود (غش) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی وەزارەتەكەیان بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر 6:30 تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان رادەگیرێت.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هێلەكانی ئینتەرنێتە بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگری كردن لەدیاردەكە ئەم هەنگاوە ساڵانە بەهەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت .